وێنە.. ژاکان حەمە عەلی خان چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ژاکان حەمە عەلی خان ژمارەیەک وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت. 

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ژاکان نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک فانەکانی.

ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.


PM:06:45:17/06/2022