شوێنەكانی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە سلێمانی دیاریكرا


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە لە دوای كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیەوە دەست بەدابەشكردنی بەنزینی ٨٠٠  دیناری دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی  بەنزینی نۆرماڵی ٨٠٠  دیناری لەناو شاری سلێمانی لە هەریەك لە وێستگەكانی (هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی) بۆ ئۆتۆمبێلی تەكسی ژمارەی تاك، وێستگەی تاسڵوجە بۆ پاس دابەش دەكرێت.

هەروەها لە هەریەك لە وێستگەكانی بەكرەجۆ، كانی گۆران، شاوان، دۆڵەڕوت، پێشەوا، قەیوانی 1 و 2 و 3) بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی ژمارەی تاك بەنزین دابەش دەكرێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لە هەریەك لە وێستگەكانی بەكرەجۆ، كانی گۆران، شاوان، دۆڵەڕوت، پێشەوا، قەیوانی 1 و 2 و 3) بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی ژمارەی تاك، وێستگەی كازیوە بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دەرەوەی شار ژمارەی تاك دابەش دەكرێت.

بۆ دەرەوەی شاریش، دەڵێت (لە رانیە لە چوار وێستگە، هەروەها لە وێستگەی شار لە حاجی ئاوا، بازیان لە بازیان، پێشەنگ و كەنجارە لە پشدەر، مەریوان لە پێنجوێن، هەڵۆ و چەمچەماڵ لە قەزای چەمچەماڵ، چوارتا لە یەك وێستگە، كوردستانی گەورە لە دەربەندیخان، كەلار سێ وێستگە، میری كفری لە قەزای كفری، دیاری و بامۆكی دوكان لەقەزای دوكان، ئاسان لە عەربەت، نالی لە هەڵەبجەی تازە، یاوەر لەسەیدسادق).



PM:11:01:18/06/2022