ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر كۆببێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داوای سەرۆكایەتی ئەنجومەن، گەورەترین كاندیدە دەرنەچووەكانی دوای پەرلەمانتارەكانی رەوتی سەدر، لە بازنەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەی كۆبوونەوەكە بن، بۆ ئەوەی متمانەیان پێبدرێت و ببنە جێگرەوەی پەرلەمانتارەكانی رەوتی سەدر، كە بەشی زۆریان لە پێكهاتەی شیعەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نووسراوێكی دەستنووسدا، داوای لە پەرلەمانتارانی كوتلەكەی كرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستلەكاركێشانەوەكانیان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان بكەن. دواتر پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد و لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر كرا.



AM:09:44:23/06/2022