پارتی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بڕیاریدا


فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بریاریدا بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بكات كە چاوەڕوان دەكرێت تێیدا جێگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی رەوتی سەدر سوێنی یاسایی بخۆن.

رەوتی سەدر كە ٧٣  ئەندامی لە پەرلەمانی عێراق هەبوو، بەڵام هەفتەی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا لە پەرلەمان بكشێتەوە و دواتریش پەرلەمانتارەكانی نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی پەرلەمان كرد.

رەوتی سەدر هاوپەیمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حیزبی تەقەدوم هەبوو كە پێكەوە حكومەتی نوێی عێراق پێك بهێنن.



AM:11:37:23/06/2022