بڕیارێك لە وەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە قەرزی هاوڵاتیان


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە لێخۆشبوون بۆ قەرزی كارەبا كە لای هاوڵاتیانە درێژ ناكرێتەوە و ئەو كەسانەی قەرزدارن دەبێت قەرزەكانیان بدەنەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی شەش مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە ١٥%ی كرێی  كارەبای درێژ كردەوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووە و  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن".



PM:12:00:23/06/2022