جلیسی کۆریا شاجوانی پێشووتری وڵاتی بەڕازیل بەهۆی ئەنجام دانی نەشتەرگەری لەوزەتێن گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، جلیسی کۆریا دوای دوو مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەوزەتێن تووشی خوێن بەربوون و جەڵتەی دڵ دەبێت و گیانی لەدەستدا، لە کاتێکدا ئەو نەشتەرگەرییە لە جیهاندا رۆژانە ملیۆنان کەس ئەنجامی دەدەن و رێژەی شکستهێنانی تەنها لەسەدا (٢)ە.
جلیسی کۆریا تەمەنی ٢٧ ساڵە، شاجوانی ساڵی (٢٠١٨)ی وڵاتی بەڕازیل بووە، ناوبراو نمایشکار و شارەزای بواری جوانکاری بووە.