ڤیدیۆ.. ترایلەری فیلمی سینەمایی كوردی (تەمی بابا) بڵاوکرایەوە

یەکەم ترایلەری فیلمی سینەمایی کوردی (تەمی بابا)، لە ژانری (دراما، تاوان، نهێنی) بڵاوکرایەوە، کە دیمەنەکانی لە شوێنی سەخت و سەرنجڕاکێش و کەم بینراودا وێنەگیراوە.

یەكەمین ترایلەری فیلمی سینەمایی کوردی (تەمی بابا) لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوكرایەوە، كە لە ژانری (دراما، تاوان و نهێنی)یە، بیرۆکە و دەرهێنانی (زانیار فەتاح)ە، ئەم فیلمە بەرهەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە، هەروەها شكۆفیتیك و داركۆ رەسوڵ سیناریۆكەیان نوسیووە. 
هاوکات لەم فیلمەدا چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون و نوێ، وەک (شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان کەریم، کاڵێ ئازاد، کاردۆ عەزیز، ڕزگار باهیر، ئاهورا) ڕۆڵ دەگێڕن. 

فیلمەکە لە لایەن ستافێکی کوردی کاری تێدا کراوە و ماوەی فیلمەکە (١٠٥) خولەکە و لە (تونی بابا، بیارە و ئەشکەوتی جاسەنە) وێنەگیراوە، بڕیارە بۆ جەژنی قوربان و ڕۆژانی دوای لە سەرجەم سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت.


PM:01:35:24/06/2022