جارێکی تر هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆ لە چەمچەماڵ

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه‌ دووبارە هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم، کە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کاتژمێر (٢:١٠) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی دەرەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا". 


ئەوەشی خستەڕوو، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکە، هەروەها ئەم مووشەکە و موشەکی پێشووتری ڕۆژی چوارشەممەش لە ناوچەی خورماتووە، ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی لەوێوە ئاڕاستە کێڵگەکە کراوە.

سدیق محەمەد لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا باسی لەوەشکرد، داناغاز ئەوغازانەنەی لە کێڵگەیەی کۆرمۆر بەرهەمی دەهێنێت، هەمووی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت لە هەرێمی کوردستاندا. 


PM:02:24:24/06/2022