بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" نرخی به‌نزین له (٨٠٠) دیناردا جێگیر ده‌بێت و زیاتر دانابه‌زێت بۆ خوارتر که پێویست بوو به (٦٩٠) دینار بێت".
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سه‌ره‌تا گومان هه‌بوو له‌وه‌ی که ئایا ئه‌م به‌نزینه به چ شێوازێک ده‌هێنرێت و به چ شێوازێک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، دواتر ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان کۆبوینەوە که لایه‌نی فه‌رمی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه باسیان له‌وه کرد به‌شێوازێکی زانستی ئه‌م کاره ده‌که‌ن، چونکه له پێشوتردا بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینی موحه‌سه‌ن به‌نزینی نۆرماڵ له گه‌ڵ مادده‌ی نه‌فتاو و به‌شێک له مادده‌ی کیمیایی وه‌کو ئیسانۆڵ و میسانۆڵ تێکه‌ڵ ده‌کراو پێیان ده‌وت موحه‌سه‌ن ئه‌مه له هیچ شوێنێکی دنیادا نییه ته‌نها به‌نزینی نۆرمال و سۆپه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له دوای به‌دواداچوونه‌کانمان که خه‌ڵکانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا به‌دواداچوونیان کردووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک باسیان له‌وه کرد له دوای تێستکردنی ئه‌م به‌نزینه (٨٠٠) دینارییه گونجاوه بۆ به‌کارهێنان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه کواڵیتیه‌که‌ی زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه لەگه‌ڵ ئه‌و به‌نزینه‌ی که به بازرگانی ده‌هێنرێته ناوه‌وه، چونکه ئه‌وه‌یان به ستانده‌ردی جیهانییه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌خوارتره له‌و ستانده‌ره".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و نرخه هه‌رزان نییه وه‌کو ده‌بینین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوو جۆر نرخی داناوه، سێهه‌م جۆریش بازرگانه‌کان ته‌حه‌کومی پێوه ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له بواری هێنانی به‌نزیندا کارده‌که‌ن یه‌که‌م، ئه‌وه‌یه یه‌ک ملیۆن لیتر به‌نزین له پاڵاوگه‌ی کاره‌وه ده‌پاڵورێت که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه ٢٢ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ دابین ده‌کات ئه‌مه به ٦٩٠ دینار ده‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رزان بووایه، ده‌بووایه به ٦٩٠ دینار بێت نه‌ک ٨٠٠ دینار بێت، دووه‌میان ئه‌وه‌ی نرخی ٨٠٠ دیناره به‌بڕوای ئێمه کە هه‌رزان نییه ئه‌مه یه‌کێکی تره له‌هۆکاره‌کان که خه‌ڵک ده‌چێت سه‌ره بۆ به‌نزینی ٦٩٠ دیناره‌که ده‌گرێت، کواڵتی و ئۆکتانیشی به‌رزتره له‌و ٨٠٠ دینارییه، سێهه‌م جۆر که به‌نزین له به‌نزینخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌یه که بازرگانه‌کان هێناویان له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ده‌فرۆشرێن ئه‌مه‌ش دیسان نرخێکی به‌رزتری هه‌یه به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی ده‌فرۆشرێت.
جەختیشیکردەوە، نرخی به‌نزین له ٨٠٠ دیناردا جێگیر ده‌بێت و زیاتر دانابه‌زێت بۆ خوارتر که پێویست بوو به ٦٩٠ دینار بێت.