مووچەی ئەوکەسانە دەبڕدرێت کە دوو مووچەیان هەیە

حكومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیدا، لیستی ناوی چوار هەزار و ١٩٨كەس دەستنیشان كراوە كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە، مووچەکانیان وەستاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی چاكسازی حكومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیدا، لیستی ناوی چوار هەزار و ١٩٨كەس دەستنیشان كراوە كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە و مووچەكانیان ڕاگیراوە.


بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە خانەنشینیدا دوو مووچەیی ژمارەیان ١٩٧٣ كەسە، زیاتر لە ٥١٥ ملیۆن دیناری كۆی مووچەی نایاساییان بڕدراوە، هەر لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕاپۆرتەكە، فەرمانبەری خانەنشینی دوو مووچەیی كە ژمارەیان 1849 كەسە و نزیكەی 587 ملیۆن دینار پارەیان بڕدراوە، هەروەها فەرمانبەری دوو مووچەیی كە ژمارەیان 367 كەسە و سەرووی 150 ملیۆن دیناری ئەوانیش بڕدراوە.

باس لە ئەوەشكراوە، كۆی گشتیی پارەی دوو مووچەیی نایاسایی یەك ملیار و ٢٥٣ ملیۆن و ٦٢٦6 هەزار و ٥٩١ دینارە و پارەكە بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان ناوەرۆكی راپۆرتی بەدواداچونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو راپۆرتە لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان مینحەی ١٣ ھەزار و ٢٨٢ بەخێوكەر ھەڵوەشێنراوەتەوە، كە بڕی ٩٩٦ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕێنراوەتەوە و ھەروەھا لیژنەی باڵای بایۆمەتری و فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاری، لیستی ناو و زانیاری ١٠ ھەزار و ٨١٩ كەسی دەستنیشان كردوە كە لە دوو جار زیاتر لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار كرابوون.

 

 



PM:07:48:24/06/2022