ئاسایشی سلێمانی هەلی کاری دەڕەخسێنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،  لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان هەلی كاری شەفافانە بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت بەشێوەی گرێبەست، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ سیڤییەكان وەردەگیرێن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، وەك یەكەمین دەزگای ئەمنی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان هەلی كاری شەفافانە و لەسەر بنەمای CV ڕەخساندووە بۆ گەنجان ، بەشداری كردووە لە پێشانگای ( هەلی كاری ڤیم ) بە شێوەی گرێبەست، هەروەها ئەو كەسانەی ئارەزوودەكەن بە كاركردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان دەتوانن ڕۆژانی ( ٢٥_٢٦ ) ی ٢٠٢٢/٦ سیڤییەكانیان بهێنن بۆ شوێنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە پێشانگای هەلی كاری دامەزراوەی ( ڤیم ).


باس لە ئەوەشكراوە، ئەو كەسانەی سیڤی دەنێرن پێویستە شارەزا بن لەم بوارانە:

•Cyber security

• Computer Networking

• Data Analysis

• Incident Handling

• Graphic designer

 

ناونیشانی دامەزاوەی ڤیم/ سلێمانی – پشت پاركی دایك



PM:08:24:24/06/2022