٣٦ هەلی کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکردن، لە پێشانگای ( هەلی کاری ڤیم) ٣٦ هەلی کار ڕاگەیەند.

ئەمڕۆ ٢٤ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پێشانگای ( هەلی کاری ڤیم) ٣٦ هەلی کار رادەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کار کردن دەکەن لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست.

 

هەلی کارەکان بەم شێوازەی لای خوارەوە هاتووە:

سێ شۆفێرو (٦) شەش کارمەند بۆ ئوتومبیلی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان

١٢ دوازدە شۆفێری ئوتومبیلی کرێن

١٥ پازدە کارمەند بۆ گۆڕینی پلێتی تابلۆی ئوتومبیل لە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن دەتوانن رۆژانی (٢٥/٢٦ - ٠٦ - ٢٠٢٢) سەردانی شوێنی تایبەتمان بکەن لە پێشانگای هەلی کاری

دامەزراوەی ڤیم بەمەبەستی پێشکەشکردنی سیڤییەکانیان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ ی ئێوارە

ناونیشانی دامەزراوەی ڤیم ( سلێمانی - پشت پارکی دایک)



PM:10:55:24/06/2022