نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١٣ دۆلارو ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٠ دۆلارو پێنج سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٧ دۆلارو شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٤ دۆلار ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا و ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت.


AM:09:58:25/06/2022