جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت" ئهو كۆمپانیایانهی لێره كاردهكهن ئیرادهیان زۆر بههێزتره لهوهی چەند موشەکێک ورهیان بڕوخێت".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە پێشانگایەکی هەلی کار لە سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" نازانین بەئامانجکردنی کێڵگەی کۆرمۆر چ پەیامێکی لە پشتە، بەڵام هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و چاوەڕێین بزانین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بەرەوکوێمان دەبەن".
جەختیشیکردەوە، ئەو هێرشە رەنگە زیانی مەعنەوی بۆ هەرێم هەبێت و دڵەڕاوکێیەکی دروست کردبێت، بەڵام خەڵکی کوردستان و ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ورەیان زۆر بەهێزترە لەوەی کە بە دوو تاوەکو سێ مووشەک بڕووخێت.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی بۆ دووەمجار كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لە نزیك شارەدێی قادركەرەم، موشەك باران كرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی ماددی لێبكەوێتەوە.