وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارای و ئابووری، ڕایگەیاند " وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و تاوەکو رۆژێک پێش جەژنی قوربان مووچەی زۆرترین وەزارەت و دەستە دابەشبکرێت.

 ئەمڕۆ ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بۆ سپی باسی لەوەکرد " بە گوێرەی ئەو لیستەی لەلایەن گەنجینەکانەوە ئامادەکراوە، وا بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووە، دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتی تەندروستی دەبێت، ئەوسەرچاوەیە وییشی، دابەشکردنی مووچە تاوەکو رۆژێک پێش جەژنی قوربان کە رۆژی هەینی ٨ی تەموز دەکات بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوە لەو جەژنە مەحاڵە بتواندرێت مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەشبکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی پێشبینییەکان و ئەو کاتەی لەبەردەستدایە تاوەکو پێش جەژنی قوربان، رەنگە بتواندرێت مووچەی هەر یەک لە ( تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، یەكەكانی ٧٠ و ٨٠، دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، ناوخۆ، هێزی زێرەگانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن، پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییە سیاسییەكان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان ) دابەشبکرێت و ئەو دەستە و وەزارەتانەشی کە دەمێنێتەوە دوای جەژنی قوربان مووچە وەردەگرن.

 

 

 



PM:02:06:25/06/2022