وێنە.. لە شێلادزێ تەرمی کچێکی ١٨ ساڵ دۆزرایەوە

تەرمی کچێکی ١٨ ساڵان بەخنکاوی لە شیلادزیی سەربە قەزای ئامێدی لەناو ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە.

نیوەرووی ئەمڕۆشەممە ٢٥ی حوزەیران،  کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی لە ئاوی ڕووباری زێی گەورەدا خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.

کۆچکردوو ناوی جیلان عەبدولوەهاب تەمەر، خەڵکی گوندی کریادێر خوێندکاری ١٢ـی ئامادەیی بووە و سبەینێ یەکەم تاقیکردنەوەی هەبووە.

ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشتکردن چووبوونە سەر ئاوی زێی گەورە لە کۆمەڵگای سیرێی لە سنۆری ناحیەی شێلادزێ هەر لەوێش لە نێو ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە .



PM:02:33:25/06/2022