سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی، دەڵێت کوالێتی بەنزینە ٨٠٠ دیناریەکە گونجاوە.
ئەمڕۆ ٢٥ی حوزەیران، کەریم عەلی، سەرۆکی
لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، کە بەدواداچوونیان
بۆ کوالێتی بەنزینی ٨٠٠ دیناری کردووە، بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەوان و پشکنینەکانی
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئۆکتانی بەنزینەکە ٩٠، هیچ کێشەیەکی نییە،
ئەو ئۆکتانە بۆ بەنزینی نۆرماڵ گونجاوە.
باسی ئەوەشیکرد، ئەوان وەک ئەنجومەنی پارێزگا داوایان لە وەزارەتی
سامانە سروشتیەکان کردووە، تا کوالێتی بەنزینەکە بەرزبکرێتەوە، وەزارەتی سامانە
سروشتیەکانیش بەڵێنی بەرزکردنەوەی کوالێتییەکەیان داوە.
ناو براو دەشڵێت، ئۆکتانی بەنزینە ٨٠٠
دیناریەکە لەگەڵ مواسەفاتەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندا ناگونجێت، لەبەر ئەوەی
بەنزینەکە بەپێی وەزارەت دەبێت ئۆکتانەکەی ٩٢ بێت، ئەوان تێبینیان لەسەر نرخ، ڕێژە و کوالێتی بەنزینەکە هەیە، هەرچەندە
پڕۆسەیەکی تا ڕادەیەک گونجاوە، چونکە ئیتر پڕۆسەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدایە، نەک
کۆمەڵێک بازرگان.
ئەمەشلەکاتێکدایە، لە ئێستادا زیاتر لە
شەش ملیۆن لیتر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشکراوە، نزیکی ملیۆنێک لیتریش لە
٦٩٠ دینارییەکە هاتووەتە سلێمانی، کە سەرجەمی دابەشکراوە.
کەریم عەلی وتیشی، "مواسەقافەتەکەی
وەک نۆرماڵی بازرگانییەکە نییە، لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوە کراوە و
بەڵێن دراوە کە کوالێتیەکەی بەرز بکرێتەوە".