هاتوچۆ چەند بریارێکی دەرکرد

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، خواستێکی زۆت هەیە لەسەر بەدەست ھێنانی تابلۆی نوێ، بەوهۆیەوە قەرەباڵغی  بەرچاو و بێ شوماری ھاووڵاتیان  بۆ بەدەست هێنانی تابلۆی نوێ  دروست بووە، هەروەها چەند بڕیارێکیشی لەوبارەیەوە دەرکرا .

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە: 

 

بەرچاو رونییەک بۆ ھاوڵاتیانی بەرێز

 

ئاشکرایە کە لەئێستادا لۆد وقەرەباڵغییەکی زۆر درووست بووە لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی ھاتوچۆ لەھەرێمی کوردستاندا  و لەنێوانیشیاندا بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییە ، و بەگرنگی دەزانین ھۆکار و ھەنگاو ورێکارەکانی چارەسەر کردنی بەرێوەبەرایەتیمان بخەینە بەرچاوی ھاوڵاتیانی بەرێز

  

بەشێوەێکی گشتی ھۆکارەکانی ئەو قەرەباڵغییە بۆ خواستی بەرچاو وبێ شوماری ھاوڵاتیان دەگەرێتەوە لەسەر بەدەست ھێنانی تابلۆی نوێ و گۆرینی ئارەزوومەندانەی بەشێکی شۆفیران بۆ گۆرینی تابلۆ کۆنەکانیان بە تابلۆی نوێ لەگەڵ داوکاری زۆر و رۆژانە بۆ ئەو ژمارانەی کە رسوماتەکەی دووملیون دینارە ،ھەروەھا لەو تۆتۆمبێلانەی کە کڕین و فرۆشتن پێوە دەکرێت وگواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ  دەکرێت ، بەدەر لەم راستییانەش بونی موراجعیکی زۆر لەو ھاوڵاتیانەی دانیشتوی خوار و ناوەراستی عێراقن

 

لەم چوارچێوەیەشدا و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ و لەبارەگای بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی کۆبونەوەیەکی بەرفراوان رێکخرا بە ئامادەبوونی ئەفسەران لە بەش وھۆبەکانی تابلۆ و پشکنینی بەڕاد و کارگێری و ئەندازە و راگەیاندن کەمەبەست لێوەی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوتر بۆ ڕایکردنی خێراتری مامەڵەی ھاوڵاتیان

 

لەم کۆبونەوەیە جەغت لەمانەوەی گۆرەپانی پشکنیی تەنیشت بەرێوەبەرایەتیمان لەلایەن سەرجەم ئەفسەرانی پەیوەندیدار لەبەر ئەم 

 

ھۆکارانەی لای خوارەوە :- 

 

١-ئەو گۆرەپانە لەژێر چاودێری کامێرەکانی بەشی IT بەرێوەبەرایەتیمانە کەئەمەش رێگری دەکات لەئەگەری ھەرکارێکی نایاسای کەئەفسەر وکارمەندانمان توشی کێشەی یاسایی و کارگێرییان دەکات

 

٢-سەرجەم سەرەتای سووارەوەکانی لێوە نزیکە لەکاتی پێویست کە ئەمەش لەبەرژەوندی ھاوڵاتیانە

 

٣-لە تاقیگەکانی پشکنین ھەلومەرجی پێویست بۆ کارەکردنی ئەفسەران وکارمەندانمان نیە وەک ئەوەی لەئێستادا ھەیە لە گۆرەپانی پشکنینی بەرێوەبەرایەتیمان ھەر لە جەرداخ وکابینە کە نەبونیان ئاستەنگ درووست دەکات لەکەش وھەوای گەرم وسارد وباران بارین ، وکامێرای چاودێریIT ھاتوچۆ

 

٥-سەجەم ئەفسەرانی ئاماژە پێدراومان ڕایان وابوو بەوەی ئامادەنین  بۆ گواستنەوەیان بۆ تاقیگەکانی پشکنین وھەڵنەگرتنی ھەر بەرپرسیارەتیێک لە پێچەوانەی دۆخ وریتمی پەیڕەوکراو لەئێستادا ، ولەحاڵەتی دابین کردنی ئەو ھەلومەرجانە لەئایندەدا لەلایەن تاقیگەکانی پشکنین ، ئەو کات برێاری گونجاو دەدەین لەم رووەوە

 

٦-بەدیکومێنت وبەڵگەوە لەلامانە کە تاکو ئێستا ھیچ ئۆتۆمبێلێک نەماوەتەو وکاری تەواو نەبوبێت مەگەر کەموکورێکی یاسایی ھەبووبێت تیایدا یاخود لە مامەڵەکەی ، کە لەرۆژی پێنج شەممە وە کارمان کردووە کە ھیچ ئۆتۆمبیلێک نەماوەتەو بێ ئەوەی کارەکانی تەواو نەکرێت

 

دواتر ولەکۆتایی ئەم کۆبونەوەیە چەند ڕاسپاردە و بریارێک درا کە لە رۆژی یەکشەممەوە دەکەوێتەوە بواری جێبەجێ کردن کە سەرجەمی لەبەرژەوندی ھاوڵاتیانە وخێرایێکی زیاتر دەچێتە پرسی ڕایکردنێکی مامەڵەی ھاوڵاتیان :- 

 

 

 

١-شەفتی کارکردنی ئەفسەران وکارمەندانی بەشی تابلۆکان و ھۆبەیOPVT - ھۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکان - بەڕادەکان -  لەکۆتایی دەوام تاکو کاتژمێر ٦ ی ئێوارە . بە دوو ئەفسەر و و دوو بەڕاد و دوو کارمەند

 

٢-زیادکردنی ١٠ کارمەندی لێکردنەوە وپێوە کردنێ تابلۆی ئۆتۆمبیل ، کەئەمەش بێ گومان کارەکان زۆر خێراتر دەکات

 

٣-زیادکردنی ھێڵ - لەینی - لێدان وپێوەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە  چوار  لەین بۆ شەش لەین

 

٤-زیاد کردنی چاڵێکی دیکە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبیل جگە لەوەی لەئێستادا ھەیە

 

٥-زیاد کردنی ھێڵێکی دیکە و زیاتر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کاتین و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کاری گواستنەوەیان ھەیە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ناو ھەرێمی کوردستان

 

لەکۆتایدا ھاوڵاتیانی بەرێز دڵنیا دەکەینەوە کە رۆژانە چاودێری دۆخ ورەوشی بەرێوەچونی کاروبارەکانیان دەکەین وێرای کاروبارەکانی دیکەمان لەبواری ھاتوچۆدا . 

 



PM:05:32:25/06/2022