هەموو شتێک تەواوبوو، یانەی داهاتووی بەیڵ ئاشکرا بوو



رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ دووپاتی دەکاتەوە گاریس بەیڵ پەیوەندی بە یانەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی کردووەو کۆتایی بە هەموو شتێک هاتووە.
هەروەها بە گرێبەستێکی یەک ساڵ لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ١٨ مانگ رێککەوتووە.
ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵەكە لە كۆمەڵێك بژاردەدا خولی ئەمریکی ئەمریکی هەڵبژارد، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە یاریكردن پێش دەستپێكردنی مۆندیالی 2022 دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی بەجێهێشت.

بەیڵ ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە تەواو بوو، بە ناچاری یانەکەی جێهێشت دوای ئەوەی مەدرید ئامادە نەبوو بۆی نوێ بکاتەوە.


PM:07:54:25/06/2022