یەكەم پەیامی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە هێرشكردنە سەر كۆرمۆر


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت "بەتوندی سەركۆنەی هێرشی موشەكیی بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەین، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لەم موشەكبارانە".

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم  لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی "بەتوندی سەركۆنەی هێرشی موشەكیی بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەكرێتەسەر".

ناوبراو وتویەتی "پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لەم موشەكبارانە، حكومەتی هەرێم هەمو هەنگاوێك دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی كرێكارەكان و خەڵكی ناوچەكە".

ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم بە موشەك هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ئەمەش لەماوەی 72 كاتژمێردا سێیەمجارە بە موشەك هێرشدەكرێتەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر".



PM:10:03:25/06/2022