ئەمشەو لە چەندان شوێنێ هەرێم باران باری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو شەممە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم باران باری.

کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له‌ پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك و شارۆچكه‌كانی پیرمام و چه‌مچه‌ماڵ و زاخۆ و بامه‌ڕنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران بارین به‌ شێوه‌ی دڵۆپ دڵۆپ باریوه‌.

هەروەها هاتووە، 
له‌ پارێزگای دهۆك ٠،٧ ملم،  بارزان ١.٢ ملم، سۆران ٣،٢ ملم.

تا ئێستا کەشناسی رێژەی بارانبارنی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاونەکردۆتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە کەرکوک و لە سامەرا بارانێکی زۆر باریی.



PM:11:16:25/06/2022