ناسنامەی هێرشكارانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكراکرا

وتەبێژی حزبوڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەو گروپانەی پەیوەندییان بە هەواڵگریی تورکیاوە هەیە کێڵگەکانی هەرێم مووشەکباران دەکەن". 

جەعفەر حسێنی، وتەبێژی حزبوڵای عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند" بەپێی زانیارییە هەواڵگریی و ئەمنییەکان، گروپەکانی سەر بە هەواڵگریی تورکیا كە لە خورماتوو نیشتەجێن، بەرپرسن لە هێرشکردنەسەر کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان". 

لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە ،سێ جار هێرشی مووشەكی کرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەمی سنووری قەزای چەمچەماڵ، كە دواینیان ئێوارەی دوێنێ بوو.


AM:10:50:26/06/2022