کەشناسى هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى توزێکى سووک، هەروەها ئەگەرى زیادبوونى خێراى با لە  سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە، لە کاتەکانى ئێوارەدا پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیا جیا دەکرێت بە ئاسـتێکى مامناوەند، بە تایبەتى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى ترى باشوورى هەرێم.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵە، ئەگەرى بوونى تۆزێکى سوک لەسەر هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (١ تا ٣) پلە لە ناوچە جیاجیاکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٩

سڵێمانی: ٣٧

دهۆک: ٣٨

کەرکوک: ٤١

هەڵەبجە: ٣٩

سۆران: ٣٩

راپەرین: ٤٠

گەرمیان: ٤٣


AM:11:22:26/06/2022