پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت" سیستمی تاک و جووت بۆ بەنزینی ٨٠٠ دیناری نامێنێت و تەکسی و پاسیش لە نۆ بەنزینخانە بەنزینی ٦٩٠ دینارییان بۆ دابین دەکرێت".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەمەودوا بەنزینی ٦٩٠ دیناری تەنها بۆ تاکسی و پاس دەبێت بە سیستەمی تاکو جووت، هەفتانەش ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە و ئەو بەنزینخانانە دادەخەین کە دەستکاری کۆالێتی بەنزین دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە هەموو بەنزینخانەکانی هەولێر دابەش دەکرێت بەبێ تاک و جووت، هەر ئۆتۆمبێلێک دەتوانێت ٥٠ لیتر بەنزینی ٨٠٠ دیناری وەربگرێت، هەروەها ڕێگری لە بردنە دەرەوەی گاز بۆ دەرەوەی شار دەکەین، هەر کەسێک گاز لە هەولێر بباتە دەرەوە سزا دەدرێت.