لە گەڕەکی کانی گۆمەی شاری سلێمانی ژمارەیەك
هاووڵاتی ئەو گەڕەکە، بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپیشاندانیان سازكرد و شەقامێکی
سەرەکیان داخست.
ئەمڕۆ یەک شەممە، ژمارەیەك هاووڵاتیانی گەڕەکی
كانی گۆمە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپیشاندانیان سازكرد و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان
داخست.
ئەو هاووڵاتیانە وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن ، بەهۆكاری ئەوەی ئاوی پێویستیان بۆ دابیننەكراوە، بۆیە
خۆپیشاندانیان ساز کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی
هاوینکێشەی کەم ئاوی لە زۆربەی شارو گەڕەکەکانی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی تەنگەژەی
كەمئاوی دەبنەوە.