وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە بەغدای
پایتەختی عێراق کەسێک براکەی خۆی کوشت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی
ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا
تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە براکەی خۆی کوشتووە."
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، " تۆمەتبارەکە
دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی ٤٠٦ دەستگیرکراوە و لێکۆلینەوە
لەگەڵیدا دەستیپێکردووە."