دەژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی سەر پێشمەرگە ڕاگەیانراوێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە

دژە تیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلكان كران، كە ئەو سنوورە دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵیە و میلیشیاكان تێیدا باڵادەستن.

ئەمڕۆ یەک شەممە، دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە كاتژمێر ٢:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ، چوار مووشەك لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەكی تەحریر لەشاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیك لە سنووری دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵی كە تێیدا میلیشیاكان باڵادەستن.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا ئەوەش هاتووە، كە ئاراستەی مووشەكەكان بۆ سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەربازگەی زێلكان بوون لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كە تێیدا هێزەكانی سوپای توركیا لەخۆ دەگرێت ، هەروەها دوو لە مووشەكەكان لە نزیك فەوجی دووی لیوای ١١٢ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات دوو مووشەكی دیكەشیان لە نزیك گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیك نزیك لە سەربازگەی زێلكانی سوپای توركیا كەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نەكەوتووەتەوە.

 

.



PM:07:01:26/06/2022