سەبارەت بە بونی "ئاژەڵی مرداربوو" لە تەنكییان، ئاوی سلێمانی روونكردنەوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رەتیدەكاتەوە تەنكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییان پیس بێت و ئاژەڵی مرداربووی تێدا بێت.

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە لە هەندێك پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن و تیایدا  ئاماژە بەوە كراوە كە تانكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاو دەڵێت "ئێمە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەو تانكیە دوور و نزیك پەیوەندی بە خەزان و تانكیەكانی بەڕێوبەرایەتیمانەوە نییە، ئێمە هەموو سێ بۆ شەش  مانگێك تانكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەلایەن ستافێك لە ئەندازیار و كارمەندی هونەری پاك دەكرێنەوەو دەشۆرێت و بەردەوام بەدواداچونی بۆ دەكرێت".



PM:11:06:26/06/2022