نرخی نەوت زیاتر بەرز بووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا، زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٩ دۆلارو ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٩ دۆلارو یەک سەنت بوو.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٧ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٧ دۆلار ٦٢سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا و ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت.



AM:10:42:27/06/2022