پەرواز بە قژی کورتەوە وێنەی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین وێنەکانی بڵاوکردەوە و بەستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت و گۆڕان کاری شکلی کردووە.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هونەرمەند پەرواز چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانیو بەتەواوی ستایلی قژی خۆی گۆڕیوە.

 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:01:15:27/06/2022