لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان (۱٤) هەلی کاری بۆ گەنجانی سنوری ئیدارەکە ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بەمەبەستی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان (۱٤) هەلی کار ڕادەگەیەنێت، بۆ هاووڵاتیانی سنورەکە بەشێوەی گرێبەست".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بکەن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
۱. هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
۲.دانیشتووی سنوری ئیدارەی گەرمیان بێت.
۳. بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میکانیک و پیشەسازی کەمتر نەبێت.
پێداویستیەکان:
۱. کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری کەسێتی (جنسێ)
۲. کارتی زانیاری
۳. دوو وێنە