ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ڕاگەیاند

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایدەگەیەنێت" کێشەکانى نێوان هەرێم و عیراق پرسی ناوخۆیین و هەوڵمانداوە هەردوولا لەیەک نزیکبنەوە". 

سه‌عید خه‌تیب زاده‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌بارەی کێشەکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دۆسیه‌ی نه‌وت رایگه‌یاند" لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسە نێوخۆییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام ئەو بابەتانە پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە". 

راشیگەیاند، هەردوولا لە ساڵانى رابردوودا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن، ئێمەش بەردەوام خوازیاری یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی عێراق و بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەین.

خه‌تیب زاده‌ لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا هیواشی خواست، گرژییەکانی نێوان هەردوولا کەم ببنەوە و لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن. 


PM:04:17:27/06/2022