وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین راگەیەندرا

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزتردەبنەوە و کاریگەری خۆڵبارین کۆتایی پێدێت.   

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند" سبەی سێشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و کاریگەری ئەو تۆز و خۆڵە کەمەی لە ھەوادا ماوەتەوە بەگشتی کۆتایی پێدێت". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەردەوامی و لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر کەشی ناوچەکە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٧ بە ٢٣، ھەولێر ٣٨ بە ٢٥ پلە، دھۆک ٣٧ بە ٢٤ پلە، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٣ پلە، کەرکوک ٣٩ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٢ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٢ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٦ بە ٢١ پلە ەەبێت.   


PM:05:15:27/06/2022