لەناو بازاڕى دهۆک تەقە لە گەنجێك دەکرێت و بە سەختی بریندار دەبێت

ئێوارەی ئەمرۆ لە ناو سەنتەری پارێزگای دهۆك  تەقە لە گەنجێك کرا و بە سەختی بریندار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٢٧ی حوزەیران لە سەنتەری پارێزگای دهۆك تەقە لە گەنجێك بەناوی (ئەیاز سەردار) کرا گوللە بەر سەری دەکەوێت و بە سەختی بریندار کرا". 

وتیشی" تەقەکەرەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووت و گەنجە بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە". 


PM:06:33:27/06/2022