بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كان ڕایدەگەیەنێت" عێراق ئه‌وه‌نده دۆخی جوان نییه په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات، ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وینه كێشه‌وه".
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە کە بەشێک لە هێزەکانی لەو ناوچەیەن، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"هێزه‌کانمان له‌وێیه ئه‌م کاتوێشایانه‌ی که ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه له‌و بۆشاییه‌وه‌یه که له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تی عێراقدایه له‌وێوه‌یه، هه‌تا ئێستاش ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه کێن؟ ئایا داعشه؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟ یان خه‌ڵکی تره؟ له‌به‌رئه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و شوێنانه‌شی که هاویشتویانه به‌ر ده‌وروبه‌ری کۆرمۆر کە‌وتوه و زیانی نه‌بوه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه له‌وێن له‌وه‌ته‌ی دروستبوه له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه، چونکه نه‌ک ئه‌وێ، به‌ڵکو هه‌مو شوێنه‌کانی تریش بۆ دوز و بۆ جه‌له‌ولا و بۆ خانه‌قین ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێ دابه‌شکردوه و ناوبه‌ناو کێو‌ماڵی شوێنه‌کانیش ده‌که‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا ئێمه لیوای ١٦مان له‌وێیه و لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆیه کاک ڕێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای ١٦ یه خاڵه کاکه‌مه‌ند له‌به‌رگری و فریاکه‌وتنه له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌کانی تر ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه کاک مه‌ردان له میحوه‌ری دوه کاک جه‌مال فه‌رمانده‌ی لیوایه ئێمه سات به سات ئاگامان له بارودۆخه‌کانه و هێزی ئێمه له‌وێیه.
ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه شتێکە له‌ڕابردوودا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره، با جارێ په‌له نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌ین، خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه بکه‌ین که ١٠٠% بۆمان ڕوونه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا له هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بکە‌ین له‌داهاتوو".
دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو موشەکانە بەرپرسی هێزەکانی حەفتا دەڵێت" به‌حسابی خۆیان عێراق ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، به‌ڵام له عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە ئه‌وه‌تا هه‌شت مانگه هه‌ڵبژاردن کراوه کە‌چی حکومه‌ت پێکنه‌هێنرا و سه‌در کشایه‌وه و ئه‌وی تر ده‌ڵێت من حکومه‌ت پێکده‌هێنم له‌به‌رئه‌وه هه‌رناوی حکومه‌ته ئه‌گه‌رنا مه‌رکه‌زیه‌تی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی پێمان بکرێت و ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامان هه‌بێت خۆمان دابه‌شکردووه و له‌سه‌ر خه‌تین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه، هیواده‌خوازم له‌داهاتوودا بتوانیین به بڕیارێکی باش و به‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی بزانین چییه چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بکە‌ین".
دەربارەی ئه‌گه‌ری پێكدانانی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقدا، مستەفا چاوڕەش باسی له‌وه‌كردوه، بۆ ئێمه بۆ ئه‌و شتانه ئاوات بخوازین، خۆ عێراقیش ئه‌وه‌نده دۆخی جوان نییه په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات، ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وینه كێشه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا، چونكه ئێمه به‌شێكین له‌و عێراقه هه‌تا بتوانین بۆمان بكرێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش ئێمه به‌رنامه‌كانمان وایه كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له به‌غداد، كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه له وه‌زاره‌ت، له میحوه‌ركانی خۆمان له‌خانه‌قین و له شوێنه‌كانی تر هه‌ماهه‌نگی هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق هاتووه بۆ شه‌ڕ نه‌هاتوه، به‌ڵام ئێمه خۆمان ده‌بێت هه‌مو كاتێک له‌سه‌نگه‌ردا بین و ئاماده بین چونكه ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین.
جەختیشیکردەوە، پێویستە كورد خۆی یه‌كگرتوو بێت و خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین و چاومان له ده‌ستی هیچ كه‌سێک نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دراوسێكانیشمان كورد نییه ئه‌وه‌ی كه پێویسته دوورمه‌ودا بین و نه‌خشه‌ی دوورمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌گبه‌تیه‌كه له‌وه‌دایه كه له‌م دۆخه‌دا ده‌بینرێت هه‌ریه‌كه و له ئاوازێک ده‌خوێنێت.