سەبارەت بە لابردنی پەروەردەی ئیسلامی، روونكردنەوە دەدرێت


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن هیچ بنەمایەكی نییە.  

ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن هیچ بنەمایەكی نییە ، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونكردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسە كرا و بەڵام بانگەشەكارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021-2022) جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە كە بینیان كتێبەكانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین كراون."  

ناوبراو وتویەتی "لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە ڕوو كە ئێمە ئێستا لە قۆناغی چاپكردنی كتێبەكانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) یەكەم كتێب كە چاپمان كردبێت كتێبی پەروەردەی ئیسلامییە."  



PM:07:45:27/06/2022