"سڵێمان هەڵشۆیی ئازادكرا"


پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، سڵێمانی هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازادكراوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی راپەڕین بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە "لە دوێنێوە سلێمان هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازاد كراوە، پێشتریش ناوبراو لەسەر دوو كەیس سكاڵای لەسەر تۆمار كرابوو، لە هەردوو كەیسەكەدا بە كەفالەت ئازاد كراوە".

سڵێمان هەڵشۆیی كەسێكی ناوچەی ئیدارەی راپەڕینە و دوو ساڵ لەمەوبەر وەك كەسایەتییەكی "بازرگان" دەركەوت كە پارەیەكی زۆری لە خەڵك وەرگرتبوو بەو مەرجەی لە قازانجدا پارەیان پێبدات، بەڵام لەناكاو مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و لەسەر ئەوەش سكاڵایەكی زۆری لەسەر تۆماركرا و زیندانی كرا.



PM:08:35:27/06/2022