روسیا زەمالەی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد دابین دەكات


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كونسوڵی روسیا لە هەرێمی كوردستان جەختیان لە پەرەدان بەپەیوەندییە زانستی و كلتورییەكان كردەوە و روسیاش بەڵێنی دابینكردنی زەمالەی بۆ خوێندكارانی كورد داوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئۆلیك لێڤنین كۆنسوڵی گشتی كۆماری روسیا لە هەرێم كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە كلتوری و زانستییەكانی نێوان روسیا و كوردستانیان كرد و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە كلتوری و زانستییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی روسیا كرا. 

بەپێی راگەیەنراوەكە باس لە پێویستی پێكهێنانی دامەزراوەیەكی تایبەت كرا بۆ دروستكردنی پەیوەندیی زانستی لەنێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی روسیا و بۆ ئەمەش خوێندكارانی كورد لە زانكۆكانی روسیا ئەندام بن لەو دامەزراوەیەدا تا رۆڵی زیاتر ببینین لە بەهێزكردنی پەیوەندی كلتوری و رۆشنبیری و زانستی لەنێوان دوو وڵاتدا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "هەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە چۆنییەتی زیادكردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد كرا لە زانكۆكانی روسیا و كۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ دابینكردنی ژمارەیەكی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندكارانی هەرێم".



PM:10:27:27/06/2022