لە چیای ماکۆک لەدوای هەوڵی راکردن و تەقەکردن،
توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە دەستی هەبوە لەدزیکردن لەماڵان و بڕینی چەندین
شوێنی کارو کاسبی خەڵک.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین
ڕایگەیاند، " لەدرێژەی کاروچالاکی وبەدواداچونەکانی یاریدەدەرێتمان ئەمڕۆ توانرا کەسێکی لەیاسا ڕاکردو، کە تۆمەتبارە بەپێی مادەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی لەلایەن
مەفرەزەکانی یاریدەدەرێتیمان لەچیای ماکۆك دوای هەوڵی تەقەکردن و هەڵاتن توانیمان
دەستگیری بکەین".
لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبار بەناوی (س-ی-ع) کەدانیشتوی قەزای
کۆیەیە و لەدایكبوی ساڵی (١٩٩٤)، پێشتریش
لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردوە کەتۆمەتبارە بەچەندین
کاری دزی کردنی ماڵ ودوکان و شوێنی دیکە".
باسی ئەوەش کراوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار داواکراوە لەلایەن پۆلیسی
بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەدوای دەستگیرکردنی ڕادەستیان کراوە، هەروەها، تۆمەتباری ناوبراو ئۆتۆمبێلکی
لەجۆری نیسان پەترۆڵ بێ سەرەتا بەژمارە(بغداد) ، ١ کڵاشنکۆفی لەجۆری سینی یەك مەخزەنی پڕ فیشەك و ٢ مۆبایل و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێ بوە و دەستیان
بەسەرداگیراوە".