بەغداد ئەم هەنگاوەی هاویشت و زەرەری بۆ هەرێم دەبێت

عێراق بەشێک لە نەبوون و گرانبوونی بەنزین دەگەڕێنێتەوە بۆ بە قاچاخبردنی بەنزین لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بۆ هەرێم.

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "ئەو تۆڕانەیان پووچەڵ کردۆتەوە، تا ئێستا هەرێم لەو ڕووەوە هیچی رانەگەیاندووەو چەند زەرەر لە نرخی بەنزین دەدات و بەرزی دەکاتەوە.

هەر ئەمڕۆ، خالید ئەلموحەننا، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی  ڕاگەیاند دووە،  "لە ماوەی ڕابردوودا لە بەغدا و هەندێك لە پارێزگاکان قەیرانی سووتەمەنی هەبووە چونكە هەندێك كەس سوتەمەنیان بە قاچاخ بردووە بۆ هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ ڕۆڵێكی سەرەكی و بەرچاوی هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی قاچاخچێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ خاڵەكانی پشكنین لە ناوچەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان". 

وتوشییەتی "فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان کرد ئەركی بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی سوتەمەنی بگرنەئەستۆ و هەماهەنگی لە نێوان پێكهاتەكان و یەكەكاندا بەردەوامە، هەروەها هەڵمەتێكی گەورە هەیە بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی سووتەمەنی یان بەرهەمە نەوتییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا كۆتایی بە كەمی سووتەمەنی لە بەغدا و هەندێك پارێزگا دێت، هەندێك لە خاوەن بەنزینخانەكان بڕێک سووتەمەنی هەڵدەگرن بە مەبەستی دزەكردنی و فرۆشتنی لە بازاڕی ڕەشدا.

باسی لەوەشکرد ، زۆرێك لەو وێستگەیانە دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر تانکەی گواستنەوەی سوتەمەنی." 



PM:03:35:29/06/2022