کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کارەباى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە مانگێک مۆڵەت دەداتە ئەوکەسانەی پێوەری زیرەکیان بەستووە  بەڵام ئیشتراکیان نەکردووە، تا بەفەرمى ئیشتیراک بکەن

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢٠ی حوزەیران، کارەبای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هاوڵاتیانی تێدا ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەو کەسانە سەردانیان نەکەن کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت

دەقى ئاگادارییەکەی کارەبای سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانیەوە 

ئاگادارى ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە کارەبایان هەیەو پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بەفەرمی ئیشتراکیان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و ئیشتراک کردن بەشێوەری فەرمی، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت

ئەگەریش هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە. 



PM:05:18:29/06/2022