کەش و هەواى رۆژانى هەینى و شەممە و یەکشەممە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوا و بوومەلەرزە زانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ رۆژانى  هەینی و شەممە و یەکشەم ڕاگەیاند " ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە"

هەینى ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە , لە کاتەکانى شەوى رۆژى هەینى ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک  لە ناوچەکەمان ئاستى بەرزبوونەوەى کاریگەرى ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت مەوداى بینین بۆ ٧-٨ کم کەم دەبێتەوە رۆژى شەممە تا کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکى کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان.

رۆژى یەک شەممە کاریگەرىیەکەی نامێنێت، هەروەها لەسەر بەشەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر شێوه‌ى  شه‌پۆڵى خۆڵ بارین دەبێت لە رۆژانى شەممە و یەک شەممە  .

 

 



PM:05:34:29/06/2022