وەزارەتی پێشمەرگە و (یەكەكانی ٧٠ و ٨٠) جەختیان لە یەكخستنەوەی هێزەكان كردەوە


وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی 70 ی یەكێتی و 80 ی پارتی و راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیان لەسەر پێویستی یەكخستنەوەی تەواوی هێزەكان كردەوە.  

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوەكە لەئەنجامی ئەو هەوڵە گشتگیرانە بوو كە لەرابردوودا لەژێر رۆشنایی پرۆژە یاسای چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەری كۆك بوون، كە بەمەبەست لێی ریفۆرمی سەربازی و نوێكردنەوەو یەكخستنی هێزە جیاوازەكانی پێشمەرگە بوو بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.  

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر بەهێزكردنی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵ (القیادە والسیگرە) لەناو هێزی پێشمەرگە، دروستكردنی فرقە و شێوازی دروستكردنی، میكانیزمەكانی دروستكردن.  




PM:08:10:29/06/2022