چەند بڕیارێك بۆ كافتریا و هۆڵەكانی بلیاردی ناوچەیەك دەرچوو


قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق چەند بڕیارێكی بۆ كافتریا و هۆڵەكانی بلیارد و گەیم سەنتەرەكان دەركرد كە یەكێكیان داخستنی ئەو شوێنانەیە لە كاتژمێر ١٢ی شەو، هەروەها نەچوونە ژوورەوەی منداڵانی خوار ١٨  ساڵ بۆ كافتریا و هۆڵەكانی بلیارد.

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە نووسراوێكدا بۆ ئەو شوێنانە رایگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و دانیشتوانی سەیدسادق لەڕووی ئەمنی كۆمەڵایەتییەوە، ئاگاداریان دەكەنەوە كە پێویستە ئەو رێنماییانە لەڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ بكرێت.

دەقی بڕیارەکان

PM:08:33:29/06/2022