نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان


نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە نێوان  ١١٥ دۆلار و ٩٠ سەنت تاوەكو ١١٦ دۆلار بەرز و نزم دەكات.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە دابەزین كرایەوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك بەرزبووەوە و بەردەوامیدا بە بەرزبوونەوەكانی سێ رۆژی رابردووی خۆی.
 
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكان، نرخی ئەمڕۆ نەوتی برێنت ٦٣ سەنت بەرزبووەوە بۆ ١١٦ دۆلار و ٨ سەنت، بەڵام ئێستا نرخەكە ناجێگیرە و لەنێوان ١١٥ دۆلار و ٩٠ سەنت تاوەكو ١١٦ دۆلار بەرز و نزم دەكات، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا ٤٩ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٢٧ سەنت.
 



AM:10:42:30/06/2022