شەپۆلێكی خۆڵبارین دەست پێدەكات


دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات مانگەكانی تەموز و ئاب لەهەمان ئاستی پلەكانی گەرمای ساڵانی رابردوودا بن، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلەكانی خۆڵبارین.  

عامر ئەلجابری، بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندوە "نەبوونی باران، بیابانبوون، نەبوونی پشتێنەی سەوز و وشكبوونی ڕووبارەكان بوونەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەكانی گەرما لە وڵاتدا".  

ناوبراو پێشبینیكرد "لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلەكانی خۆڵبارینی سوك یام مامناوەند".  

بەوتەی عامر ئەلجابری، شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما شتێكی ئاساییە بۆ كەش و هەوای عێراق، بەو پێیەی ساڵانە لە مانگەكانی تەموز و ئابدا پلەی گەرمای بەرز تۆماردەكرێت و ئاستەكەی وەك ساڵانی ڕابردوو دەمێنێتەوە، بە تایبەت لە پارێزگاكانی باشوور كە لەم ساڵانەدا پلەكانی گەرما گەیشتوونەتە ٥٣ پلە.  




AM:11:03:30/06/2022