نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكی كەمیان بەسەردا هاتووە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان كەمێك گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەهاكەی ڕێژەیەك ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و و ٤٠٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزارو ٨٧٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٨٠٥ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٦ هەزار دینارە.