ژن و مێردێک لە هەولێر کوژران

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڕەکی سورچیان لە هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژن و مێردێک کوژران.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو ژن و مێردە گەنجن و لەلایەن برایەکی ژنەکەوە کوژراون.

رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە سالێک لەمەوبەر روویداوە، مێردی ژنەکە و کەسوکارەکەی سێ ژنیان لە تۆڵەی ئەو کێشەیەدا داوە، دوانیان گوازراونەتەوەو ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە، یەکێکیان ماوە کە بگوازرێتەوە.

پەیوەندی هەردوو بنەماڵەکە ئاسایی بووە، تا ئەمڕۆ یەکێک کە پێدەچێت برای ژنەکە چۆتە ماڵی ئەم دوو هاوسەرەوەو هەردووکیان کووشتوون.

کەسە بکوژەکە هەڵهاتووەو تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 



AM:11:30:30/06/2022