د. باخان ئازاد: شەوی رابردوو بە نارنجۆکی دەستی و گوولە هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەم

پزیشکێکی ئافرەت لە سلێمانی رایدەگەیەنێت کە شەوی رابردوو بە نارنجۆک و دەستڕێژی گوولە هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەی.

د. باخان ئازاد، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ ڤیدیۆکەش قسە دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەوی رابردوو کاتژمێر ٢:٣ ی پاشینوەڕ بە نارنجۆک و دەستڕێژی گوولە هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەی.

لە ڤیدیۆکەدا لە ماڵەکەی دەردەکەوێت و شوێن گوولە بە ئۆتۆمبیل و بە دەرگای ماڵەکەوەیەتی.

ئەمڕۆش پێنج شەممە د. باخان ئازاد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا باس لەوە دەکات کە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هەڕەشەی لێکراوەو داوای دەستگیرکردنی هێڕشبەران دەکات، هاوکات داوا لە میدیاکانیش دەکات کە پاڵپشتی بکەن.

د. باخان ئازاد لە ساڵی رابردوودا لە میدیاکان و سۆشیال میدیایەوە باس لە دۆسیەی گەندەڵی تەندروستی هەڵەبجەی کرد و لەو کاتەدا تەندروستی هەڵەبجەش ئەو دۆسیانەی ئەم دکتۆرەیە رایگەیاندبوو رەتیان کردەوە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆی هێرشەکە تێلیگرامی سپی میدیا جۆین بکە..



PM:12:23:30/06/2022