پوتین زانیاری نوێ سەبارەت بە كۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ ئۆكرانیا ئاشكرا دەكات


ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، بە كۆنتڕۆڵكردنی شاری دۆنباسی ئۆكرانیا و پاراستنی هاوڵاتیانی و بەدیهێنانی ئاسایشی روسیا ئامانجی كۆتایی پشت پرۆسە سەربازییەكانی روسیایە لە ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆكی روسیا. لە پەراوێزی لوتكەی شەش دەوڵەتەكەی سەر دەریای قەزوین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ئامانجی پشت هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵكردنی دۆنباس و پاراستنی خەڵكەكەی و دروستكردنی دۆخێكە كە ئاسایشی روسیای تێدا مسۆگەر بێت، ئەمە هەموو شتێكە،  بە بەردەوامی و بەهێمنی و لەچوارچێوەی پلانەكاندا كاردەكەن بۆ بەدیهێنانی.

پوتین ئاشكرایكردووە " ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە ئۆكرانیا پەیوەست نییە بە كاتەوە، ئامانجەكانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان ناگۆڕێن، بەڵام رێی تێدەچێت گۆڕانكاری لە تاكتیكەكاندا بكرێت".

لە رۆژی 24ی شوبانەوە سوپای روسیا دەستی بە هێرشكردنە بۆ سەر ئۆكرانیا كردووە، بەڵام سوپا و خەڵكی ئۆكرانیا لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان بەردەوامن.



PM:12:29:30/06/2022